به‌ریتاینا: له‌به‌ر پابه‌ندی به‌ ئایینه‌وه‌ موسڵمانان ئازار ده‌درێن

به‌ پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ به‌ریتانیاده‌ركه‌وتووه‌: كه‌ چه‌ندین كه‌س تووشی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ بوونه‌ته‌وه‌‌و، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ر كه‌وتووه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ دانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتۆته‌وه‌كه‌ موسڵمانن‌و له‌سه‌ر ئایین ئازار دراون، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌و دیارده‌ی ته‌عزیب‌و ئازاردانه‌ی له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌یه‌ له‌و ولاته‌، به‌ هه‌نگاوێكی نایاسایی له‌ قه‌له‌م داوه‌، كه‌ له‌ دوای 11 سبتێمبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

به‌ پێی هه‌واڵ ده‌زگای (m15) به‌ریتانی: زۆرێك له‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ دراون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ موسڵمانن، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی موسڵمان واته‌ ئیرهابی‌و ئیبرهابیش واته‌ 11ی سبتێمبه‌ر.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌اندووه‌: كه‌ چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ پارێزه‌ران پێكهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ بكه‌ن‌و چاره‌سه‌ری بۆ دابنین.