له‌ فه‌ڕه‌نسا: له‌ماوه‌ی 22 ساڵدا، دایكێك 8 منداڵی خۆی ده‌كوژێ‌


دادگایێكی فه‌ڕه‌نسی له‌ گوندی (دویه‌) ڕوژی پێنج شه‌ممه‌، به‌رواری 29/7/2101 ئافره‌تێكی ده‌سگیر كرد به‌ تۆمه‌تی كوشتنی 8 منداڵی خۆی.

(دۆمینیك كۆرتیز) ی 45 ساڵی كه‌دایكی منداڵه‌كانه‌، وكاری په‌رستاریش ده‌كات له‌ نه‌خۆشخانه‌، بووه‌ مایه‌ی شۆكی ناوچه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی 8 منداڵی شیره‌خۆره‌یان له‌ باخچه‌ی خانوێكیان كه‌ ئێستا فرۆشتوویانه‌ و خاوه‌نه‌ تازه‌كه‌ی ده‌سكاری و نوێكاری تیاكردووه‌، دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌ دانپێدانانی دایكه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م دادگا به‌وه‌ پاساوی هێنایه‌وه‌ كه‌: بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ چونكه‌ 2 منداڵی هه‌یه‌ و حه‌زی نه‌كردووه‌ مندالی تری ببێت.

شایانی باسه‌ پۆڵیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كان ڕێ‌ و شوێنی توندی گرتۆته‌ به‌ر و مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ‌ كه‌ته‌رمی زیاتر بدۆزرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌مساڵا ئه‌مه‌ دووه‌مین حاڵه‌ته‌ و مانگی ئاداری ڕابردوویش دایكێكی تر 6 منداڵی خۆی كوشتبوو.