سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ئه‌وقافی سۆران ده‌كات

شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانیان كرد.

له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی كرا له‌ بواری خزمه‌تكردنی ئایینی ئیسلام و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و جه‌ختیش له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی و پتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ره‌وشی ئایینی كرایه‌وه‌. هه‌ردوو لاش دووپاتی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانیان كرده‌وه‌.