حوكمی شەرعی خواردنەوەی (وایلد تایگەر)

ماوەیەكە هاووڵاتیان دەربارەی خواردنەوەی (وایلد تایگەر) پرسیار دەكەن، بۆ روونكردنەوەی حوكمی شەرعی ئەم خواردنەوەیە، پێشتر دەستەی پێوانەسازی‌و كۆنتڕۆڵی جۆری روونكردنەوەیان لەسەر پێكهاتەكەی دابوو، بەڵام بۆ بەدواداچوونی زیاتر رۆژی (12/7/2012) نووسراوێكمان بە ژمارە (343) ئاراستەكردن، ئەوانیش دوای ئەنجامدانی پشكنین لەسەر چوار جۆری خواردنەوەكە، رۆژی (22/7/2012) بە ژمارە نووسراوی (2123) وەڵامی نووسراوەكەیان داینەوە‌و، لە دەقی نووسراوەكەدا هاتووە: ((خواردنەوەی وایلد تایگەر پاش پشكنینی ئەم جۆرە خواردنەوەیە بۆمان دەركەوت كە مادەی بێهۆشكەری تیا نییە، وە ئەم نموونەیە دەگوونجێ‌ لەگەڵ تایبەتمەندی عێراقی)).
بۆیە بە پشتبەستن بەم پشكنینە، روونی دەكەینەوە، كە حوكمی شەرعی خواردنەوەی وایلد تایگەر حەڵاڵە، تا بەم شێوە‌و بە پاكی بمێنێتەوە، باشی‌و خراپیشی بۆ رای پزیشكی دەگەڕێتەوە.



لیژنەی باڵای فەتوا
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

‏24‏/7/2012 زایینی.