لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان رێژەی زەكات‌و سەرفیترە دیاری دەكات

ئەمڕۆ سێشەمە (24/7/2012) لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان، رێژەی زەكاتی سەرفیترە‌و زەكاتی پارە‌و فیدیەیان دیاری كردووە، كە بەم شێوەی خوارەوەیە:

زەكاتی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك (3.000) سی َهەزار دینارە.

فیدیەی رۆژوو، بۆ هەر رۆژێك (3.000) سێ‌ هەزار دینارە.

رێژەی زەكاتی پارە، ئەگەر گەیشتە (4.760.000) چوار ملیۆن‌و حەوت سەد‌و شەست هەزار دینار، ئەوە رێژەی زەكاتە‌و، لە (2.5%)ی لێدەكەوێت.