پرسیارێكی شەرعی لەلایەن وەزارەتی ئەندروستی بە نوسراویان ژمارە ( 8517 لــــە 22/5/2013) ئاراستەی لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان كراوە سەبارەت بەوەی كـــە لە زۆر جار لە حالەتی دوو گیانی دایكدا بە هۆی ئامێرەكانی پشكنین دەردەكەوێت كە كۆرپەلە دوو جاری كۆمەلێك نەخۆشی بووە وەك : ( تەلا سیما ، و دڵا كونی ، تشوهاتی خلقی ) كە لە دایك بوونی منداڵەكە بەم شێوەیە دەبێتە هۆی هەرەشە لە سەر ژیانی دایك، و كۆمەڵگا، ئایا حوكمی شەرعی لەم حالەتانەدا جیە ؟ ولام : لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان، دوایی تاوتوێ كردنی بابەتەكە ، لە كۆبونەوەی رۆژی 4/6/2013 بەڕای زۆرینەی ئەندامەكانی و بە سوود وەرگرتن لە رای زانایانی فیقهی ئیسلامی و خانەی فەتواكانی جیهانی ئیسلامی ئەم فەتواییەی خوارەوەی دەركرد : لەبارچون دوو شێوەی هەیە : یەكەم: لەبارچونی ئاسایی (الاجهاض التلقائي) تەنها بەوجۆرە لەبارچونە دەڵێن كە لەخۆوە ڕووئەداتو دەستی كەسی تیا نی یە، ئەم بەشە دەستەڵاتی مرۆڤی تیانی یە. دووهەم: بەگشت جۆرەكانی تر دەڵێن لە (باربردن) چونكە خۆویستەو بەدەستی خەڵكانی تریش ئەنجام دەدرێت، ئەم جۆرە لەباربردنە ئەكرێت بە دوو بەشەوە: بەشی یەكەم: پێش گیان لەبەراكردن (قبل نفخ الروح). بەشی دووهەم: دوای گیان لەبەراكردن (بعد نفخ الروح) بەشی یەكەم: پێش گیان لەبەراكردن (قبل نفخ الروح) زانایانی فیقهی ئیسلامی لەم بارەوە دوو ڕای جیاوازیان هەیە: رای یەكەم: جەماوەری زانایان رێگەیان داوە بەلەباربردنی (اجهاض) كۆرپەلە پێش ئەوەی گیان بكرێت بەبەریا، ئەگەر هۆكارێكی دروستو رەواو پێ ویست هاتە پێشەوە وەكو لە حاشیەی (ابن عابدین 3/ 176) هاتووە: (هل يباح الاسقاط بعد الحمل؟ نعم يباح مالم يتخلق منه شيء، ولن يكون ذلك الا بعد مائة وعشرين يوما، وهذا يقتضي أنهم أرادوا بالتخليق نفخ الروح، والا فهو غلط، لأنَّ التخليق يتحقق بالمشاهدة قبل هذه المدة). ڕای دووهەم: ئیمامی غەزالی لە شافعی یەكانو هەندێ لە حەنەفی یەكانو مالكی یەكانو زاهیریەكان ڕایان وایە: لەباربردن حەڕامەو قەدەغەیەو ڕێگە پێدراو نی یە هەرچەندە ئەو كۆرپەلە لەقۆناغەكانی سەرەتای ژیانیشیدابیت، واتە پێش گیان لەبەراكردن. دوو بۆچوون هەیە دەربارەی ئەوەی ئایا گیان لەبەراكردن لە دوای چل رۆژە یان لەدوای سەدوبیست رۆژ..؟ زۆربەی حەنەفی یەكانو شافعی یەكانو حەنبەلی یەكان بۆچوونیان وایە: گیان لەبەراكردن دوای تەواوبوونی چوار مانگە، واتە: سەدوبیست رۆژ، هەندێكیش ئەفەرموون: دوای چل ڕۆژە. ڕای پەسەندی لێژنەی بالای فەتوا لەم بارەوە ئەوەیە: لەباربردن لەهەر قۆناغێكدابێت پێش گیان لەبەراكردن پەسەندو باش نی یە، هەتا ئەگەر هاتوو لە سەراتاكانی دووگیانیو خولقانی كۆرپەلەشەوە بێت بێ هۆكارو پاساوێكی دروستو پێ ویست. بەڵام ئەگەر پاساوێكی دروستو گونجاو هەبوو پێش چوار مانگ دوای لێكۆڵینەوەو بڕیاری لێژنەی پزیشكی كە ئەو كۆرپەلە دەبێتە هەڕەشە لەسەر گیانی دایكی، یا توشی نەخۆشیە یەكی ترسناكو درێژ خایەن بووە، وەك كونی دڵو، تالاسیماو، نەخۆشی گوازراوەی وەك سیلو، شێرپەنجەو، تشوهاتی خەلقیو ..هتد. رێگە دراوە لەم كاتانەدا لەبارببرێت، بەڵام بەم مەرجانە: 1- واژۆكردنی بڕیاری لەباربردنەكە لەلایەن لێژنەی پزیشكی بێتو لە نەخۆشخانەكانی حكومەت ئەنجام بدرێت. 2- وەرگرتنی واژو و رەزامەندی باوكو دایكی كۆرپەلەكە لەسەر لەباربردنی. بەشی دوهەم: دوای گیان لەبەركردن (بعد نفخ الروح): دوای ئەوەی گیان كرایە بەر كۆرپەلە هەموو زانایانی فیقهی ئیسلامی یەكدەنگن كە لەباربردنی حەڕامەو قەدەغەیەو ڕێگە پێدراونی یە، وەك كوشتنی نەفسێكی بێ تاوان وایە، خوای گەورە ئەفەرموێ: (( ولا تقتلوا النفس التی حرم الله الا بالحق)) الاسراو: 33، چونكە ڕۆح نهێنیەكی خوایی یە لە ژیان، هاتۆتە خوارەوە لەسەرچاوەیەكی هەمیشە زیندوو بۆ ناو جەستەی ئادەمو نەوەكانی، واتە: ڕۆح فەرمانێكی خوا یی یە، پەیوەندیدارە بە خوای گەورە، هەر ڕۆحیشە هۆكاری سەرەكی خوڵقانو تایبەت مەندی ئەندامەكانە، هەر ئەویشە هۆكاری جوڵەوەكانیان.. كەوابو كۆرپەلە گیانێكی سەربەخۆیەو كەسایەتی خۆی هەیە، بۆیە لەباربردنی دروست نی یە مەگەر لەبەر هۆكارێكی زانستی زۆر پێ ویست نەبێت.. وەك: 1- كۆرپەلە لە ڕوی تەمەنو تەندروستی تەواوە بەڵام بۆتە هۆی ئەوەی مەترسی بۆ سەر ژیانی دایكەكەی دروست دەكات، جا ئەگەر ئەو مەترسی یە ڕاستەقینەیەكی پزیشكی بێت نەك گومان، ئەوە لەوكاتەدا ئەتوانرێ بڕیاری هەڵبژاردن بدرێت لە نێوان دایكەكەو كۆرپەلەكەدا، پاشان كۆرپەلەكە لەبار ببرێت. چونكە بەرژەوەندی مانەوەی دایك لە پێشترە لە كۆرپەلەكە، زانایان فەرموویانە: ئەگەر دوو بەرژەوەندی كەوتنە بەرامبەر یەك ئەوا بەرژەوەندی یە سەرەكیو ئەصڵی یەكە –كە دایكە- ناكرێتە قوربانی بەرژەوەندی لقو لاوەكیەكە –كە منداڵەكەیە- لە ڕوانگەی یاسای (إرتكاب أخف الضررين عند إجتماعهما). 2- كاتێ كۆرپەلەكە توش بوبێت بە نەخۆشی یەكی قورسی بۆ ماوەیی كە لە دوای دایك بوونی ژیانی ئەستەم بێت وەك دروست بوونی كۆرپەلە بەبێ سەر، یان بێ مێشكو دەماغ، یان بێ گورچیلە، یان بێ دڵ، هەندێ لە زانایان ڕێگەیان بەلەباربردنی داوە كاتێ كە لایەن لێژنەیەكی پزیشكی باوەڕ پێكراوی پسپۆڕ كە گەیشتبنە پلەی یەقین بڕیار دەردەچێت، بەو واتایەیی كە لە حالەتی بوونی گۆمان دروست نیە لە بار ببرێت، و ئەگەر گومانیش نەبوو ئەوا زۆر ئاساییە لە بار ببرێت. مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لێژنەی بالای فەتوا
href=files/mnmdallebarbrdn0.gif> |