دیاریكردنی رێژەی زەكات‌و سەرفیترە

لە فەتوایەكیاندا ئەمڕۆ (7)ی رەمەزان بەرامبەر (16/7/2013) لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان رێژەی زەكاتی پارە‌و سەرفیترە‌و فیدەیان دیاریكرد، لە فەتواكەدا بەم شێوەیە دیاری كراوە.

یەكەم: زەكاتی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك (3000) دینار داندراوە.

دووەم: بۆ فیدیەی هەر رۆژێكیش بۆ ئەوانەی فیدیەیان لەسەرە (3000) دینارە.

سێیەم: بڕی ئەو پارەی زەكاتی لێدەكەوێت (4500000) چوار ملیۆن‌و پێنج سەد هەزارە، هەر كەسێك ئەو رێژەی پارەی هەبێت‌و ساڵێكی بەسەردا سووڕابێتەوە زەكاتی لێدەكەوێت‌و، بۆ هەر ملیۆنێك (25000) دینار دەبێتە زەكات.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی فەتواكەیە:

href=files/fetwafitr72013.gif>