ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی مامەڵەکردن بە پارەی 25هەزار دیناری پێشوو روون دەکاتەوە

رۆژی 25ی9ی2019 ئەنجومەنی بالای فەتوا سەبارەت بە حوکمی مامەڵەکردن بە پارەی 25 هەزار دیناری هەڵوەشاوەی رژێمی پێشوو فەتوایەکی دەرکرد. لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیای ئالوگۆڕکردنی دراو پرسیارێکیان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کرد، سەبارەت بە حوکمی مامەڵە کردن بە پارەی هەڵوەشێنراوەی فیئەی 25 هەزار دیناری عیراقی رژێمی پێشوو، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لێکۆلینەوەو گفتوگۆی پێویستی ئەنجامدا. لە بەشێکی تری هاتووە: دروست نیە مامەڵە کردن بەو پارانەی کە رەسیدێ نەماوەو بە فەرمی بەتاڵکراوەتەوە، چونکە فریودانی تیادایەو بە فەرمی متمانەی لە دەست داوەو پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانە، بۆیە موسڵمانان پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە مامەڵانە.