له‌ به‌رده‌م دادگا داوای لێبوردن ده‌كات له‌ سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی فایرۆسی ئه‌یدز

كچه‌ گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌ڵمانی نادیا له‌به‌رده‌م دادگای وڵاته‌كه‌ی دانی به‌وه‌نا، كه‌ ڤایروسی ئه‌یدزی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ ڕێگای زایه‌ند (جنس) ی ناشه‌رعیه‌وه‌ له‌گه‌ڵا چه‌ندین گه‌نج بێ‌ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێ‌: كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌.

نادیا كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌و گۆرانیبَژی تیپی گۆرانی (نو ئینگڵز)ی ئه‌ڵمانیه‌، ئێستا دراوه‌ته‌ دادگای شاری (دارمشتاد) ئه‌ڵمانی به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی (ئێچ، ئای ، ڤی) ئه‌یدز، له‌ ڕێگه‌ سێكسی ناشه‌رعیه‌وه‌ له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1999 وه‌ زانیویه‌تی كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م فایرۆسه‌یه‌.