مەغریب... لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 1700 مێرد لەلایەن ژنەكانیانەوە تووشی تووند‌و تیژی هاتوونە

ئا: سایتی زانایان

بە پێی هەواڵێكی (العربیة) كۆمەڵەیەكی ماف، كە گرنگی بە دیفاعكردن لە مافەكانی پیاوان دەدات لە وڵاتی مەغریب دەریخستووە، كە رێژەی تووند‌و تیژی لە ناو ئەو پیاوانەی لەلایەن ژنەكانیانەوە ئازار دەدرێن، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو زیادی كردووە‌و، كۆمەڵەكە پتر لە 1700 حاڵەتی تووند‌و تیژی دژی مێردەكانيان لەلایەن ژنەكانیانەوە لە ساڵی 2012 تۆمار كردووە، كە هەندێكیان تووشی برینداری‌و شكان بوونە.

هەروەها رایدەگەیەنێت،كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو پێشوازیان لە زیاتر لە 8000 حاڵەت كردووە، كەتووند‌و تیژی جەستەیی نزیكەی 20%ی حاڵەتەكان پێكدێنن، ئەمەش لە رێگەی لێدانیان بەهۆی كەل‌و پەلە جۆراوجۆرەكانی ماڵەوە وەك چەقۆ‌و مەقلی‌و قاپ‌و شتی دیكە.

بێگومان ئەمە كارێكه ئەنجامی باشی لێ ناكەوێتەوە، چونكە كۆمەڵگە هەمیشە بە ژن‌و پیاوەوە بەرەو بەختەوەری دەچێت‌و، تووند‌و تیژی دژی ژنان‌و پیاوان دەرەنجامی باشی لێناكەوێتەوە.