به‌ به‌شداری لقی هه‌ولێری زانایان پارێزگاری هه‌ولێر ئێواره‌ خوانێكی رێك خست

به‌ئاماده‌بونی كامل حاجی علی ‌وه‌زیری ئه‌وقاف‌وكاروباری ئاینی‌و نوزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو تاهیر عه‌بدولا جێگری پارێزگارو نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، وه‌كو نه‌ریتێكی سالانه‌ پارێزگاری هه‌ولێر ئێواره‌ خوانه‌كی رێك خست، كه‌تێیدا نوزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌ئه‌رك‌و مافی مامۆستایانی ئاینی كرد، هه‌روه‌ك رۆڵ‌و كاریگه‌ری ئه‌وانی به‌رز نرخاندو گوتی مامۆستایانی ئاینی ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ له‌وكه‌شه‌ ئاشتی‌و ته‌باییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان داهه‌یه‌، دواتریش وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی باسی له‌رۆلی حكومه‌ت كرد له‌هه‌مبه‌ر حورمه‌ت‌و رێزگرت له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز هه‌روه‌ك رۆلی مامۆستایانی ئاینیشی له‌وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆرێز گرتن له‌مانگی ره‌مه‌زان به‌گرنگ وه‌سف كرد، پاشانیش مامۆستا بشیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دابه‌ناوی گشت مامۆستایانی ئه‌وجۆره‌ كۆبونه‌وانه‌ی به‌شتێكی گرنگ له‌قه‌له‌م دا.