نیو ملیۆن منداڵی بەریتانی مەیخۆرن

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت "تەمەنی ئەو منداڵانە لە نێوان 11-17 ساڵە و رێژەیەکی زۆریان تووشی هەوکردنی جەرگ بوونە".

 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا، کە لە رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت بەشێکی زۆر لەو منداڵانەی پۆلیس دەستگیری کردوون، تەمەنیان لە نێوان 11-15 ساڵە و بە رێژەیەکی بەرچاو مەی دەخۆنەوە.

 

لێکۆڵینەوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە، کە باکووری بەریتانیا پشکی شێری بەردەکەوێت و هەفتانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن بوتلە مەی دەخۆنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک، کە لە ناوەڕاستی تەمەنیان تووشی نەخۆشی هەوکردنی جەرگ ببن، لە چەند ساڵی رابردووش بە هۆی زیادەڕۆیی لە مەیخواردنەوە، ئەم نەخۆشییە بە رێژەی 25% بەرز بوەتەوە .

 

پسپۆرانی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی رێژەی مەیخواردنەوە و ئامارەکانیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە لە نێو هەر 5 پێنج کەسدا، کەسێک مەترسی لە دەستدانی جەرگی لە سەرە، لەوانەش ٦% چارەسەری پێوست وەردەگرن.

 

له (رووداو).