لقی هه‌ولێری زانایان چه‌ند مامۆستایه‌كی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری زانایان:

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی (24/8/2010) شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری له‌ لقی هه‌ولێری زانایان، چه‌ند زانایه‌كی ئاینی ناو شاری هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌ووه‌، به‌ بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز‌و، به‌ مه‌به‌ستی پرسینه‌وه‌ له‌ باری ته‌ندروستی و ژیان وگوزه‌رانیان، وه‌ به‌ ناوی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بڕێك هاوكاری پێشكه‌ش كردن.

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ مامۆستایان سوپاس و پێزانینی خۆیان ده‌ربڕی و هیوایان خواست ئه‌م جۆره‌ به‌سه‌ر كردنه‌وانه‌ به‌رده‌وام‌و زیاتر بێت، بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت كردنیان.