ئاسایشی ڕانیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ خوێندنگه‌یه‌كی ئاینیان له‌ ڕانیه‌ سوتان

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نیت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌ له‌ شاری ڕانیه‌ ساڵی پار خوێندنگه‌یه‌كی ئاینیان سوتاند.

 

ئاسایشی ڕاپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خوێندكاری خوێندنگه‌ ئاینیه‌كه‌ بون و بۆ سوتاندنی نمره‌كانی خۆیان و ده‌ستكاریكردنی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

 

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سوتاندنی خوێندنگه‌ ئاینیه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌ ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان.

 

لە ئاژانسەكانی هەواڵەوە