مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی قه‌ڵاتی كۆچی دوایی كرد

شه‌وی (24-25/8/2010) مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی قه‌ڵاتی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا له‌ شاری رانیه‌ داده‌نیشت‌و، كه‌سێكی شاره‌زا بوو، هه‌روه‌ها له‌ نێو زانایانی ئایینیش جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیر بوو، هه‌روه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش بوو، تا خانه‌نشین كرا ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی سه‌ید قادر بوو له‌ رانیه‌.

رۆژی (25/8/2010) سه‌رۆك‌و جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی زانایان به‌شداری پرسه‌یان كرد، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی رانیه‌ی زانایان پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌‌و كه‌س‌و كاری مامۆستا ده‌كه‌ین‌و، خوای مه‌زن به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.