زۆربەی ئافرەتانی سعودیە پێیان وایە هیچیان لە ژنانی دیكەی جیهان كەمتر نییە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ دەریخستووە، كە زۆربەی ئافرەتانی سعوودیە پێیان واییە ئەوان هیچیان كەمتر نییە لە ژنانی دیكەی دونیا لە بواری وەدەستهێنانی مافەكانیان، ئەمەش قسەی ئەو رێكخراو‌و كەسایەتیانە وەدرۆ دەخاتەوە، كە پێیان وایە داكۆكی لە مافی ئافرەتانی جیهان بە گشتی‌و بەتیابەتی سعوودیە دەكەن.

 

بە پێی لێكۆڵینەوەكە، (44%)ی ئافرەتە سعودیەكان پێیان وایە ئەوان لە ئافرەتانی دیكەی جیهان باشترن بۆ وەدەستهێنانی مافەكانیان، (26.2%) پێیان وایە ئەوان وەكو ئافرەتانی دیكەی جیهانن، تەنها (29.2%) پێیان وایە ئەوان لە ئاست ئافرەتانی دیكەی جیهان كەمتر مافەكانیان وەدەست هێناوە.

 

لە ناو پیاوانیش (19.5) پیاو پێیان وایە ژنەكانی سعوودیە كەمتر مافیان وەدەستهێناوە بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانی جیهان، (49%)ی پێاوان پێیان وایە ئافرەتانی سعوودیە باشتر لە ئافرەتانی جیهان مافەكانیان وەدەست هێناوە، (30.7%) پێیان وایە ئەوانیش وەكو ئافرەتانی دیكەی جیهانن.

 

شایانی باسە ئافرەتانی سعوودیە لە ئاستێكی بەرزی پێشكەوتندان لە بواری خوێندن‌و ئابووری، كە بە پێی راپۆرتێكی گۆڤاری (سیدتی) چاوەرێ‌ دەكرێ‌ بەشداری ئافرەت لە گەشەپێدانی ناوچەیی بگاتە (30%)، تەنها ئاریشەی خۆپاڵاوتنی سیاسیان هەیە، لەوەشدا كۆمەڵێك هەنگاویان هاوێشتووە.