به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی ده‌زگای چاودێری مانگ له ئه‌بوزه‌بی: رۆژی 10/9/2010 یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌واله، كه ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 11/8 كردوویانه به ره‌مه‌زان، ئه‌مه‌یش واده‌كات كه 29 ی ره‌مه‌زان بكه‌وێته رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 8/9 له‌م رێكه‌وته‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ مانگ ببینرێ له هه‌موو جیهانی ئیسلامی، به‌ڵكو له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌وڕوپایش، چونكه مانگ به‌ر له ئاوابوونی رۆژ ئاواده‌بێ، به شێوه‌یه ده‌بێ ئه‌م ره‌مه‌زانه 30 رۆژی خۆی ته‌واو بكات. |