ژمارەی مامۆستایانی ئایینی كاندید بۆ ئەم خولەی پەرلەمان زیاترە

دوای بڵاوكردنەوەی لیستی كاندیدەكانی حزب‌و لایەنەس یاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەی تێبینی دەكرێت، دەركەوتنی ژمارەیەكی زیاتری مامۆستایانی ئایینیە ئەوانەی كاری مەلایەتی دەكەن، وەك كاندید بۆ پەرلەمانی كوردستان، كە ژمارەكە لە هەموو خولەكانی پێشتر زیاترە، لەوانە: (5 پێنج كەس لە لیستی پارتی‌و، 2 كەس لە لیستی یەكێتی‌و، دوو كەس لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامی‌و، 2 كەس لە لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی) وەك كاندید بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراون.

هەروەها بە پێی بەدواداچوونمان بۆ قوتابیان‌و مامۆستایانی خوێندنی ئیسلامی، ئێستا چوار كەسی پەیمانگەی زانستە ئیسلامیەكانی هەولێر (دەوامی بەیانیان) وەك كاندید بۆ خولی ئەمجارەی پەرلەمان داندراون، لەوانە مامۆستایێك‌و سێ‌ قوتابی پەیمانگا، كە ئەمەش سەرەتایەكە بۆ پیشاندانی ئاستی ئەم خوێندگەیانە.