به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سوننی پارێزگای دیاله‌ سوپاسنامه‌و پێزانینێك ئاراسته‌ی لێپرسراوی لقی گه‌رمیان ده‌كات

دانا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین/گه‌رمیان

به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ به‌ڕێز لێپرسراوی لقی گه‌رمیان داویه‌تی له‌ پشتگیری كردنی هۆشیاری ئاینی و ڕێنموی ئیسلامی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن ،وه‌ كاراكردنی ڕۆڵی زانایان له‌ نێو شارۆچكه‌ی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و كه‌لار و قه‌ره‌ته‌په‌ و ئاماده‌بونی به‌رده‌وام له‌و كۆنگره‌و كۆڕانه‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوچه‌كه‌ ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سوننی دیاله‌ سوپاسنامه‌و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن و هیوای به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازن بۆ خزمه‌ت كردنی ماڵه‌كانی خودا