ژمارەی مامۆستایانی ئایینی بۆ پەرلەمان بووە شەش كەس

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ژمارەی مامۆستایانی ئایینی بۆ پەرلەمانی كوردستان پێنج كەس بوون، ئەوانیش (مەلا ئیدریس عەلی زاخۆیی، مەلا ئەنەس دۆسكی، دكتۆر سیراج شێخ ئەحمەد خەیلانی) لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێكیش لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێز (مەلا هەورامان گەچێنەیی)یە، یەكێكیش لە لیستی یەكگرتووی ئیسلامی (مەلا عومەر كۆچەر)، بە پێی دوا ئەنجام ژمارەیان بووە شەش كەس، كە مامۆستا مەلا غەریب مستەفا پێنجوێنی لە لیستی یەكگرتووی ئیسلامی بە ئەندامی پەرلەمان دەرچووە، پێشتر ناوی (نەسرەدین سەعید) لە لیستی یەكگرتوو هەبوو، بەڵام دوای هەژماركردنی تەواوی دەنگەكان‌و ئەنجامی كۆتایی مەلا غەریب پێنجوێنی دەنگی زیاتری هێناوە‌و دەرچووە.

كەواتە سێ‌ مامۆستای ئایینی لەسەر لیستی پارتی‌و دوانیان لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی، یەكێكیشیان لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی.

 

زانیاری تەواو لەسەر ئەم مامۆستایانە لەم لینكە بخوێنەوە.

 http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=3708