بە فتوای حاخامەكان ژنێكی جوولەكە سێكسى لەگەڵ بەرپرسانی عەرەب كردووه

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، لە گەڵ دوو بەرپرس لە بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی سێكسی كردووە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی پانۆراما-ی شەرقولئەوسەت، تسیپی لیڤنی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، بە مەبەستی سیخوڕیكردن بۆ بەرژەوەندی وڵاتەكەی، "لەگەڵ هەندێك لە سەرۆكانی عەرەب سێكسی كردووە"، بەڵام ئەمجارە ناوی دوو كەس لەوانەی سێكسی لەگەڵ كردوون ئاشكرا دەكات.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، "لەگەڵ سائیب عەریقات، بەرپرسی باڵای دانوستانەكانی فەلەستین و یاسر عەبد رەبە، سكرتێری كۆمیتەی جێبەجێكاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستین" سێكسی كردووە. تسیپی لیڤنی، لەبارەی ئەو شوێنەی، كە تێیدا سێكسی لەگەڵ ئەو دوو كەسایەتییە فەلەستینییە كردووە، گوتی: "ئەو ژوورەی سێكسمان تێیدا ئەنجامداوە، كامێرای تێدابووە و هەموو كردارەكانمان تۆماركراون و هۆشداری بە هەندێك لە بەرپرسانی عەرەب داوە، ئەگەر خواستەكانی ئیسرائیل جێبەجێ نەكەن، ئەو ڤیدیۆیانە لە یوتیوب بڵاودەكاتەوە". لیڤنی گوتوویەتی، حاخامەكانی ئیسرائیل رێگەیان پێداوە سوود لە پەیوەندی سێكسی وەربگرێت "بۆ خزمەتكردنی ئامانجەكانی ئیسرائیل و دەستخستنی زانیاری گرنگ لە دوژمنەكانی ئەو وڵاتە". تسیپی لیڤنی، رێبەری حیزبی كادیما، پێشتر جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری دەرەوە و سەرۆكی لیژنەی دانووستان لەگەڵ فەلەستینیەكان بووە.

ئەوەی لەم هەواڵە زیاتر جێگەی سەرنجە زینا نادروستە‌و لە هەموو ئاینەكان حەرامە، بەڵام حاخامەكان رێگەیان بەخۆیان داوە ئەم حەرامە حەڵاڵ بكەن بۆ كاری جاسووسی، لە كاتێكدا لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە هیچ شێوەیەك رێگە بە وەها كارێك نادرێت بۆ هەر ئامانج‌و مەبەستێك بێت.

رووداو- سایتی زانایان