له‌سه‌ر داوای پارێزگاری هه‌ولێر و بڕیاری پارێزگای دهۆك، ئه‌مڕۆ ئه‌و شوێنه‌ی وه‌ك عه‌یاده مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی نه‌خۆشی تیادا ده‌كرد داخرا. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سكرتێری مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دواین مۆڵه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌بوو بۆ داخستنی عه‌یاده‌كه‌یان، كه له‌سه‌ر داوای پارێزگای هه‌ولێر و به‌بڕیاری پارێزگاری دهۆك و دواتریش بڕیاره‌كه ئاڕاسته‌ی پۆلیس و ئاسایشی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی. وتیشی: "ئه‌مڕۆ دوا رۆژی وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كان بوو له عه‌یاده‌كه و دواتر دایانخست". له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی عه‌یاده‌كه‌یانه‌وه سكرتێری مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك رایگه‌یاند: هۆكاره‌كه‌ی دكتۆره‌كان بوون كه به‌هۆی نه‌مانی بازاڕیانه‌وه سكاڵایان كردوه‌و داوایان كردوه عه‌یاده‌كه‌یان داخستووه. روونیكرده‌وه: له‌ماوه‌ی 19 ساڵی رابردوودا رۆژانه 300 بۆ 400 نه‌خۆشیان بینیوه، چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان كردوه‌و كه‌سیش به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانیانه‌وه زیانی پێنه‌گه‌یشتووه. خه‌ندان |