به‌ریتانیا: قوتابخانه‌یه‌كی كاسۆلیكی ده‌بێته‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی

رۆژنامه‌ی (ئێنده‌پێندنت) ی به‌ریتانی له‌ هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشدا بڵاوی كرده‌وه‌: قوتابخانه‌یه‌كی رۆمه‌ كاسۆلیكه‌كان به‌ ناوی ( دڵی پیرۆز) له‌ ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌ی (لانكشایه‌ر) له‌ به‌ریتانیا، كه‌ زیاتر ئاسیاییه‌كان له‌وێ‌ نیشته‌جێن، گۆڕاوه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی‌و یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی كریستیانه‌كانه‌ كه‌ روو له‌ موسڵمان بوون بكات.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: 10 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا قوتابخانه‌ی (دڵی پیرۆز) وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاینی ناوبانگی ده‌ركردبوو، چونكه‌ 91% ی قوتابیه‌كانی كریستیانی كاسۆلیك بوون، به‌ڵام ئێستا هه‌موو قوتابیه‌كان موسڵمانن، ته‌نها (3%) نه‌بێت، ئه‌مه‌یش وای له‌ (ئه‌بڕه‌شیه‌ی سالفۆرد)ی سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ دان بنێ‌ به‌ موسڵمان بوونی قوتابخانه‌كه‌و، بڵێ‌: چیتر ناكرێ‌ كڵێسا سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێ‌ وتوێژ بكه‌ین له‌گه‌ڵا مزگه‌وتی ناوچه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ قوتابخانه‌كه‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنه‌كه‌ بكاته‌ ئه‌ستۆی خۆی.