راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری ئایینی سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری ئایینی سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
رۆژی (18/5/2010) شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی راوێژكاری تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئایینی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد‌و، له‌لایه‌ن سه‌رۆك‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیدا باس له‌ ره‌وشی ئایینی هه‌رێمی كوردستان‌و، مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی كرا‌و، تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌رك‌و رۆڵی یه‌كێتی زانایان له‌و قۆناغه‌‌و، كه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێ‌ داكۆكیكاری مافه‌كانی زانایانی ئایینی بێت‌و، هه‌میشه‌ش گیانی برایه‌تی‌و ته‌بایی له‌ كوردستان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌.