خەتخۆشی پیشەیەکی جوانی فەرامۆشکراو

بەپێی هەوالێکی رووداو: هاونیشتمانییەكی باشووری كوردستان لە پێشانگایەكی هونەری خەتخۆشی لە وڵاتی مالیزیا بەشداری دەكات و پلەی یەكەم بە دەستدەهێنێت. 

لەو بارەوە ناوراو دەڵێت: بەشێكی ئامانجی بەشداریكردنەكەی ناساندنی نەتەوەی كورد و ئاڵای كوردستان بووە. ئەم هاونیشتمانییە، كە خەڵكی قەزای رانیەیە، لە پێناو گرنگی دانی بە هونەری خەتخۆشی دەستبەرداری پیشەی زەڕنگری بووە.

عەلی ماڵەكەی بەو تابلۆیانە داپۆشیوە، كە خۆی نەخشاندوونی، منداڵەكانیشی رۆژانە لە دەوری باوكیان دەوەستن بە ئومێدی راهێنانکردن لەسەر هونەری خەتخۆشی.

عەلی خاوەنی كوڕ و كچێكە و هاوسەرەكەشی دەڵێت، "پاڵپشتی سەرەكی عەلی دەكەم و گرنگترین شت بۆ من سەركەوتن و بەرەو پێشچونی هونەرەكەیەتی".

 

ئەوە جێگەی سەرنجە: ئەوڕۆ نییە خەتخۆشانی کورد رۆڵێکی گەورەیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە، چەندین جار یەکەمەکانو دووەمەکانی دونیا هەر کورد بوونە، دواهەمینیان بەرێز عەلی حەسەن زەمانی دانیشتووی رانیە بوو، کە لە ئاشقی خەتخۆشی وازی لە پیشەی زێڕنگری هێناوەو، لە دواهەمین پێشبرکێ پلەی یەکەمی بە دەست هێناو، وەك شانازییەك ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە.

بەداخەوە ئەم هونەرە لە کوردستان زۆر لە پێشە، بەڵام هیچ بایەخی پێنادرێت، هەموو ئەوانە دواتر واز لەو پیشەیە دەهێنن، کە دەکرێ لە بری ئەوە خەتخۆشی و دەفژەنی وەك دوو لایەنی دیاری هونەری کوردی بناسرێن.

بابەتێك لەم بارەوە بخوێنەوە:

http://www.zanayan.org/articles.php?id=1339&eid=47