لقی هه‌ولێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدان سه‌ردانی لقی هه‌ولێری زانایان ده‌كات

دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان،په‌یامی یه‌ك هه‌ڵوێستی و،ته‌بایی و،خۆشه‌ویستی ،ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد،به‌بۆنه‌ی { 40}ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ،سه‌رله‌به‌یانی 28/9/2010 لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان ،سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی كرد،كه‌ سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ،به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ،له‌دوای به‌خێر هاتنێكی گه‌رمیان ،تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،یه‌ك هه‌ڵوێست و،یه‌ك ده‌نگ بن و،هه‌ماهه‌نگیان له‌ نێواندا هه‌بێت ،زیاتر ده‌توانن،خزمه‌ت به‌ ئاین و،كۆمه‌ڵگا بگه‌ینن و،كۆنترۆلی هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه‌ بكه‌ن كه‌بوونیان هه‌یه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا . وه‌له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی گه‌شه‌ پێدانی قوتابیان ،وێڕای سوپاس و،پێزانینیان بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌ رمه‌، كه‌له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان لێیان كرا ،ڕۆل و،كاروچاڵاكیه‌كانی ئیستای لقی هه‌ولێری زانایانیان ،به‌ به‌رز نرخاند و، به‌ گه‌وره‌یان وه‌سف كرد.