كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ خه‌لیفان

شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدانی زیاتر به‌ خوێندنی ئایینی له‌ سنوره‌كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ 5729 له‌ 26/9/2010 بڕیاری دا به‌ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ ناحیه‌ی خه‌لیفان. له‌م باره‌ییه‌وه‌ وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران راگه‌یاندن كه‌ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ سنوره‌كه‌ زۆر پێویست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ ره‌وشی خوێندنی ئایینی به‌ره‌و پێشتر بچێت و گه‌نج و لاوانی كوردستان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ بكرێن تاوه‌كو له‌ ئاینده‌ دا ده‌وری خۆیان بگێڕن.