زانایەکی ئایینی کچە کوردێكی باکوور فێری زمانی کوردی دەکات

مێژووی گەلی کورد لە هەموو لایەنە باشەکانی پڕە لە سەروەری زانایانی ئایینی، بەتایبەتی لە بواری ئەدەبیاتی کوردی هەمیشە خەمخۆری یەکەم بوونە، ئەمە لە میژووی کوردستانی باشوور دیارە، کە بناگەی خوێندەواری و ئەدەبیاتی کوردی لە مزگەوت و لای مەلای کورد گەشەی پێدراوە، ئەم حاڵەتە لە پارچەکانی دیکەش بە هەمان شێوەیە، نموونەیەکی زیندوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا دەرکەوت، کە (سەحەر ئاکچنار بەیار) ئەندام پەرلەمانی هادەپ لە تورکیا، لەو کاتەی وێڵی فێربوونی زمانی کوردی بووە، زانایەکی ئایینی بە تەمەن ئامادە بووە کاتی خۆی ببەخشێت تا ئافرەتێکی کورد فێری زمانی دایك بکات، بۆیە هیوادارین رۆشنبیران و نووسەران و هاوڵاتیان و کاربەدەستانی کوردستان قەت رۆڵی زانایانی ئایینی لە بیر نەکەن.


ئەمەی خوارەوە دەقی هەواڵەکەیە:


پەڕلەمانتاری هەدەپە لەسەر شاری ئەرزەڕۆم "سەحەر ئاکچنار بەیار" لە تەنشتی مامۆستایەکی بەڕێز هەیە ناوی مەلا زەکی ئیمام و خەتبی مزگەوتی شێخ سەعیدە لە ئەرزەڕوم سەحەر هەستێکی نەتەوەیی دەبێت زۆر مەراق دەبێت کە زمانی کوردی بە ڕەوانی فێڕببێت.


بەڵام بە هۆی نەبوونی قوتابخانەی کوردی و خوێندن بە کوردی لە باکووری کوردستان ناچار دەبێت بە شوێن ڕێگای ترەو بگەرێت سەحەر کاتێک دەزانێت مامۆستایەک هەیە خوتبەکانی بەزمانی کوردی پێشکەش دەکات و بایەخ بە بڕێارەکانی دەوڵەت نادات روودەکاتە لای مامۆستا مەلا زەکی دەلێت مامۆستا من هاتوومە ببم بە خوێندکاری تۆ بەڵام نە بۆ فێڕبوونی قورئان بەڵكو بۆ زمانی کوردی مامۆستا مەلا زەکیش بە هۆی ئەوەی ئەویش هەستێکی نەتەوەیی دەبێت خۆشحاڵ دەبێت دەڵێت زۆرچاکە بەس ناکرێت وانەی ئایینیشی لەگەڵ بێت هەردووکیان بەیەکەوە بخوێنیت شارەزایی لە ئاینیش پەیدا بکەیت سەحەر ڕازی دەبێت.


ئێستا مامۆستا بەردەوامە لە کاری خۆی و خوێندکارەکەشی بووە بە پەڕلەمانتار بۆ داکۆکیکردن لەگەلە مەزڵۆم ژێردەستەکەی وەک سوپاسگۆزارییەک دوای بوونی بە پەڕلەمانتار سەحەر سەردانی مامۆستاکەی دەکات کە نەبووتە هۆکاری دورخستنەوەی لە هەستە نەتەوەییەکەی و فێڕی زمانی کوردیشی کردووە بە ڕەوانی...!!