پارتی لەلیژنەی ئامادەكردنی‌ دەستووردا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ پێگەی ئایین نیە

ئەندامێكی لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوور بۆڕاپرسی  دەڵی، ده‌نگۆی وایان بڵاوكردووه‌ته‌ كه‌ گوایە پارتی دژی ئەوەیە پێگەی ئایین لە دەستوور جیگەی بكرێتەوە, بەڵام ئه‌م ده‌نگۆیه‌ ناڕاسته‌و ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ پێگەی ئایین نیەو بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

 (د. فرسەت سۆفی‌) ئەندامی‌ لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوور بۆڕاپرسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند": كەسانێك هەڵساون بە بڵاوكردنەوەی پروپاگەندەو قسەی ناڕاست كە گوایە پارتی دژی ئەوەیە پێگەی ئاین لەناو دەستوور جیگەی بكرێتەوە, ئێمە وەكو گروپی پارتی لەناو لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوردا هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ پێگەی ئایین نیەو بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئێمەبووین لە ئاخر كۆبوونەوەدا بە لایەنەكانی ترمان گوت كە ئێوە بڕۆن لەسەر پێگەی ئایینیش ریك بكەون، ئێمە واژۆی دەكەین بۆتان .

رایشیگەیاند": تەنها هەندێك تیروانینی جیاواز له‌سەر هەندێك چەمك هەیە و لەسەر زۆربەی خاڵەكان كۆكین, ئەو مادەیەی كەتەرخان كراوە بۆ پێگەی ئایین لەناو دەستوور لە پێنج بڕگە پێكهاتووە ئێمە لەسەر چوار بڕگەی هاوراین و رێك كەوتووین تەنها برگەیەك ماوەو لەسەر ئەویش رێكدەكەوین , ئێمەی پارتی هەمیشە بەگەورەیی و گرینگی لە رۆڵی ئایین دەڕوانین بەتایبەتی لە كۆمەڵگەی كوردستان كە زۆرینەی هەرە زۆری موسڵمانن."