له‌ فه‌توایه‌كی جوله‌كه‌دا:: دروسته‌ ژنانی ئیسرائیل په‌یوه‌ندی سێكسی ببه‌ستن بۆ كاری سیخوڕی

ده‌زگای تاقمه‌كانی زانست‌و ته‌ورات، كه‌ ده‌زگایه‌كی ئایینی جوله‌كه‌یه‌ له‌ ئیسرائیل، فه‌توای داوه‌، به‌وه‌ی ئافره‌تانی جوله‌كه‌ بۆیان دروسته‌ په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌سانی داواكراو ببه‌ستن به‌ مه‌به‌ستی تیرۆركردنیان یان ده‌ستگیركردنیان.

فه‌توایه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی مۆساد، له‌ فه‌توایه‌كه‌دا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دروسته‌ ژنانی ئیسرائیل په‌یوه‌ندی نا شه‌رعی له‌گه‌ڵ كه‌سانی بێگانه‌ ببه‌ستن، به‌ڵكو واجبێكی ئایینیه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ببه‌ستن.

ده‌زگای ناوبراو توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ ئاری شوبات مامۆستای زانكۆ ئاماده‌ی كردووه‌، رێنیشانی بۆ ئه‌و ژنه‌ جوله‌كانه‌ ده‌كات، كه‌ ناچارن به‌وه‌ی كاری سێكسی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌‌و، تیرۆریستان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ زانیاری زیندوو بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، یان بۆ ده‌ست به‌سه‌ر گرتنیان.

ئه‌و فه‌توایه‌ پتر روو له‌و ژنانه‌ ده‌كات، كه‌ ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ته‌لاق بده‌ن، دوای ئه‌نجامدنی ئه‌ركه‌كه‌ش دروسته‌ بێنه‌وه‌ لای مێرده‌كانیان.

فه‌توایه‌كه‌ تایبه‌ت نییه‌ ته‌نها به‌ ژنانه‌وه‌، به‌ڵكو رێگه‌ به‌ كچه‌كانیشیان ده‌ده‌ن، كه‌ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌ ببه‌ستن بۆ كاری سیخوڕی، بۆ ئه‌وه‌ش توێژینه‌وه‌ جه‌غت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ شتێكی تازه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ مێژوودا چه‌ندان كچ‌و ژن له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئیسرائیل ئه‌و كاره‌یان كردووه‌.