كه‌ناڵی ته‌له‌فزیونی ئاینده‌ ده‌ستخۆشانه‌ له‌ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین- گه‌رمیان:

به‌رامبه‌ر به‌و هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنه‌ به‌رده‌وامه‌ی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كه‌یان له‌ ته‌واوی بۆنه‌و یاده‌ ئاینیه‌كاندا ، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیونی ئاینده‌ ،سوپاس و پێزانین و ده‌سخۆشانه‌یه‌ك ئاراسته‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات... شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌گه‌ڵ بروسكه‌كه‌دا ته‌له‌فزیونی ناوبراو وه‌كو وه‌فایه‌ك دیارییه‌كیان پێشكه‌ش به‌ لقی گه‌رمیانی زانایان كرد ، كه‌ پێكهاتبو له‌ ته‌فسیرێكی قورئانی پیرۆزی مامۆستا هه‌ژار.

كه‌ناڵی ئاینده‌ ته‌له‌فزوێنێكی ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌و په‌خشه‌كه‌یان ته‌واوی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه‌ ،و له‌ماوه‌ی ڕابردودا گرنگیه‌كی باشی به‌ زانایان ئاینی و بۆنه‌ ئاینیه‌كان داوه‌ .