تارق سوێدان پەیامێك ئاراستەی گەلی كورد دەكات

تارق سوێدان، بانگخواز و بیریاری بەنێوبانگی كوێتی، نامەیەك ئاراستەی گەلی كورد دەكات و جگە لە چەندین وەسف، پشتگیری خۆیشی بۆ سەربەخۆی كوردستان دەردەبڕێت.


تارق سوێدان، توێژەر، بیریار و بانگخوازی ئیسلامی وڵاتی كوێت لە نووسینێكی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بەناونیشانی "كوردەكان" ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی و جیهان كردووە.


لە پەیامەكەیدا سوێدان، كە راهێنەری باوەڕپێكرای كارگێڕی و سەركردایەتییە، چەندین وەسفی گەلی كورد دەكات و دەڵێت " كورد خاوەن مێژووییەكی پرشنگدارن، ئاینپەروەرن، لە بەخشندەییدا رەسەنن، خاون تێكۆشانێكی مەزن و خوڕەوشتی بەرز و جوان".


سوێدان كە لە وڵاتانی عەرەبی خاوەن جەماوەرێكی گەورەیە لە دەڵێت "ئەو كاتەی لە ئەمریكا خوێندوویەتی و دواتریش كە وڵاتانی عەرەبی، چەند كوردێكی ناسیووە، كە هەموویان وایان كردووە زیاتر و زیاتر كوردم خۆشبوێت".


تارق سوێدان نووسیوویەتی "كورد بۆ ماوەی چەندین سەدەیە میللەتێكی زوڵملێكراوە، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە پشتگیری مافی چارەی خۆنووسینیان بكەن، كە مافی هەموو گەلانی جیهانە".


دەقی نامەكەی تارق سوێدان:


كوردەكان
گەلێك كە خوشمدوێن
خاوەن مێژوویەكی پرشنگدار
ئاینپەروەر
لە بەخشندەیيدا رەسەن 
خاون تێكۆشانێكی مەزن
خاوەن خوڕەوشتی بەرز و جوان
خاوەن رەوشتێكی نایاب


هەموو كەسانەی كە ناسیوومن لە كوردەكان، لەكاتی خوێندنم لە ئەمریكا یان لە وڵاتانی عەرەبی، هەموویان وایان لێكردووم زیاتر و زیاتر كوردم خۆشبوێت.


كورد بۆ ماوەی چەندین سەدەیە میللەتێكی زوڵملێكراوە، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە پشتگیری مافی چارەی خۆنووسینیان بكەن، وەك مافی هەموو گەلانی جیهانە.


لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و پێزانین و نزا و خۆشەویستیم بۆ كوردەكان


رووداو