لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات ، له‌ وتاری هه‌ ینی یاندا ، باسی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بكه‌ن .

مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان :

سه‌ر له‌ به‌یانی 6/ 10/ 2010 ، به‌ڕێز {شیخ نیاز راغب دێگه‌یی }، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك مامۆستایانی ووتار بێژی ، ناو شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ ، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی پێویست و، سه‌رده‌میانه‌ و، واقیعانه‌ ، بۆ ووتاری ڕۆژانی هه‌ینی ، كه‌ مامۆستایان له‌ مینبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌ن ، چونكه‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ، زۆر كاریگه‌ره‌ به‌ ووته‌كانی مامۆستایانی ئاینی ، به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژانی هه‌ینیدا .، بۆیه‌ ده‌بێت مامۆستایان ، له‌ئاست ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ دابن و، هه‌وڵی كارا ی خۆیان بده‌ن ، بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی .

وه‌له‌ كۆتایشدا داوای له‌ مامۆستایان كرد ، كه‌ له‌ ووتاری ئه‌م هه‌ینیه‌ یاندا ، باسی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بكه‌ن ، كه‌ ڕێژه‌ی به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت ، وه‌ فاكته‌ری سه‌ره‌كیش ، نه‌زانین و، بێ‌ وویژدانی شۆفێره‌كانه‌.