چاپکردنی کتێبێك دەربارەی حەدیسی زەعیف

کتێبی (حەدیسی زەعیف: ژمارەی جۆرەکانی، فراوانی بوارەکانی، مەترسی دەستێوەردانی) کەوتە بەر دیدی خوێنەران، کتێبەکە لە نووسینی مامۆستا (مەلا عومەر سویری)ییە، لە (396) لاپەڕەی مامناوەند پێکهاتووە.


مامۆستا لە کتێبەکەدا پێناسەی حەدیسی زەعیف دەکات، هەروەها تیشك دەخاتە سەر جیاوازییەکانی نێوان حەدیسی زەعیف و سەحیح و حەسەن و موضوع، هەروەها باسی کارکردن و خواپەرستی بە حەدیسی زەعیف، هەروەها ئەوەشی روونکردۆتەوە کە ئایا حەدیسی زەعیف دەبێتە صەحیح، هەروەها بە وردی باسی راجیاوازییەکان کردووە، هەروەك بە وردیش باسی لەوە کردووە کە زانایان چۆ گرنگیدانێکی سەرسوڕ‌هێنەریان بە کۆکردنەوەو هەڵاوێرانی فەرموودە کردووە، هەر لێرەشەوە باسی لە مەترسی بێ مەزەبی کردووە، هەروەك تیشکی خستۆتە سەر بەشێك لەوانەی لە رۆژگاری ئەمرۆدا بە شێوازی نازانستی بڕیار لەسەر دروستی و نادروستی و ماناو مەدلولەکانی فەرموودەکان دەدەنەوە، ئەمەو چەند باسێکی تر، لە کۆتاییشدا مامۆستا کۆمەڵێك نموونەی هێناوەتەوە کە لە دەرەنجامی بە هەڵە حاڵیبوون لە فەرموودە دروست بوونە.