مامۆستا مەلا عەلی ئارماوانی کۆچی دوایی کرد

شەوی رابردوو (23/8/2016) مەلا عەلی ئارماوانی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی دیاری سنوورەکەی بوو، رۆڵێکی باشی هەبوو لە زۆربەی ئەو کێشەو گرفتە کۆمەڵایەتیانەی لە سنووری پیرمام و کۆڕێ روویان دەدا، هەروەك کەسێکی خاکی و سەخی بوو، مامۆستا دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شەوی رابردوو کۆچی دوایی کرد.


بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە تەواوی دۆست و برادەرانی، بەتایبەتی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبووریان بدات و، مامۆستاش بخاتە بەر رەحمەت و میهرەبانی خۆی.

 

إنّا لله وإنّا إليه راجعون