لقی ڕانیە كۆبونەوەی ئاسایی مانگانە وچەندچالاكی ئەنجامدا

بەرواری (٢٥/8/٢٠١٦) لقی رانیە دانیشتنی ئاسایی مانگانەی  خۆی لەبارەگای لق ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی زۆربەی كارگێڕان و بەرپرس وكارگیر ناوچەكان بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق (مامۆستا عبدالله)ی زەنگڵ سەرەتا بەچەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر بەرپرس وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامان دەستخۆشی كار و چالاكیەكانی لێكردن،  رەوشی نالەباری ئیستای هەریم قسەی لەسەر كرا ونیگەرانی خەلك هاتە بەرباس،تایبەت زانایان  كە ژیانیان زۆر نارەحەتە،  ڕاپۆرتی ناوچەكان گوێیان لی گیرا ودەستخۆشیان لیكردن،هەروەها باس لەوچالاكیانە كرا كەلەوماوەیەدا ئەندامانی لق ئەنجامیان داون بەپرسەو كۆرو كۆبونەوە،تایبەت كە لقی رانیە پیشوازی لە زانایانی دەڤەری  سۆران كرد و سەردانی هەردوو بەرپرسی ئاسایشی رانیەو كۆیەیان كرد كە لەم ماوەیەدا ئالوگۆریان پێكراوە، دواتر بەچەند پیشنیاریك  بەسودكۆتایی بەكۆبونەوەكە هات.