لقی چه‌مچه‌ماڵ پێشوازی كرد له‌ نا‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی (ی.ن.ك)

ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6/10/2010 لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به‌گه‌رمی پێشوازیان كرد له‌ نا‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ ‌وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێك هاتبو‌و له‌ مامۆستا عبدالرحمن تاڵه‌بانی لێپرسرا‌وی نا‌وه‌ند ‌و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌لا عمر صۆفیه‌‌وه‌ن ‌و مامۆستا نه‌جم سه‌نگا‌وی ‌و مامۆستا عبدالباست ئه‌ندامانی نا‌وه‌ند ‌و چه‌ند پیا‌و ماقوڵێكی تر، له‌‌و دیداره‌دا ‌وێرای به‌خێرهێنان سه‌ره‌تا مامۆستا شێخ ‌وهاب لێپرسرا‌وی لق ئاماده‌بوانی به‌ یه‌كتر ناساند ‌و پاشان له‌‌وته‌یه‌كی كورتدا ئاماژه‌ی بۆ گرنگی پێكه‌‌وه‌ كاركردن كرد له‌ نێوان سه‌رجه‌م ڕێكخرا‌و ‌و چین ‌و توێژه‌كاندا له‌ پێنا‌و به‌رژه‌‌وه‌ندی گشتی ‌و چه‌ند خاڵێكی لا‌وازی له‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان ده‌ست نیشان كرد له‌‌وانه‌ (دیارده‌ی توند ‌و تیژی به‌گشتی ‌و به‌تایبه‌ت توند‌وتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ‌و توند ڕه‌‌وی له‌ فیكر‌و موماره‌سه‌دا ‌و چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ بازاڕ ‌و شوێنه‌ گشتی یه‌كاندا ‌و نه‌گرتنی ئه‌‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تا‌وانیان ئه‌نجام دا‌وه‌) له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی نا‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد ‌و ‌وتیشی هه‌ر ده‌م ئێمه‌ زانایان به‌ چا‌وساغی خۆمان ده‌زانین ‌و ها‌وكار ده‌بین له‌گه‌ڵ ستافی تازه‌ی لقه‌كه‌تان، شایه‌نی باسه‌ له‌‌و دیداره‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا محمد تاڵه‌بانی ‌و مامۆستا أنور زه‌نگه‌نه‌‌و مامۆستا أیوب علی ‌و مامۆستا گارق ته‌‌وه‌كه‌ڵی ‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی فه‌توا‌و چه‌ند كارگێڕ نا‌وچه‌یه‌ك ئاماده‌ بو‌ون ‌و سه‌ردانیه‌كه‌ش ما‌وه‌ی كاتژمێرێكی خایاند .