لقى گه‌رمیان ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان

لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌جیا پێشوازى له‌ شاندى لقى گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان و مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان ده‌كات
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان وه‌ لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌روارى 21/9/2016 له‌باره‌گاى لق پێشوازى كرد له‌ شاندێكى لقى گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان و شاندێكى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵێك له‌ زانایانى ئاینى و پیاو ماقوڵانى سنوره‌كه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى لقى زانایانى ئاینى كردو رۆڵ و ماندوبون و هه‌ڵوێستى زانایانى ئاینیان به‌رز نرخاند و هیواى سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تى به‌رده‌وامیان بۆ خواستن .