نرخی فیزای حەج و عومرە بەرز دەکرێتەوە

وڵاتی عەرەبساتی سعوودیە بڕیاری داوە لە بری پشتبەستن بە نەوت وەك تاکە سەرچاوەی بودجەی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە کۆمەڵێك رێوشوێنی تایبەتی بگرێتە بەر، لەوانە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و زیادکردنی بژاردنی سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکان، ئەمەش بەهۆی كورتهێنانی بودجە و هەوڵدان بۆ زیاد كردنی داهاتەکەیان.


هەر بۆ هەمان مەبەست بڕیاریدا نرخی ڤیزە زیاد بكات بۆ هەموو ئەوانەی سەردانی سعوودیە دەکەن، تا ئەوانەش کە بە نیازی حەج و عومرە گەشت دەکەن، بە گوێرەی بڕیارەکە وڵاتی سعودیە نرخی ڤیزای ئەو كەسانەی كە زیاتر لە جارێك سەردانی سعودییەیان كردووە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و عەمرە بە بڕی 532 دۆلاری زیاد كردووە، بەڵام ئەو كەسانەی كە یەكەم جاریانە سەردانی سعودییە بكەن و پێشتر گەشتی عومرەو حەجیان نەکردووە نرخی ڤیزەكانیان وەك خۆی دەمێێنتەوە.