كه‌لار : كۆمه‌ڵێك له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانى سنوره‌كه‌ خه‌ڵاتكران

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رِۆژى شه‌ممه‌ 7/1/2017 له‌هۆڵى بۆنه‌كانى قه‌زاى كه‌لار و به‌ئاماده‌بوونى شاندێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ به‌رپرسانى حزبى و حكومى و رێكخراوه‌یى و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانى سنوره‌كه‌ مه‌دالیاى رێزلێنان به‌خشرایه‌ 212 دووسه‌دو دوازده‌ پێشمه‌رگه‌ى سنوره‌كه‌ له‌پاى خزمه‌تى به‌رده‌وامیان به‌خاكى پیرۆزى كوردستان
شایانى باسه‌ مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى به‌ نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى كرد له‌ به‌خشینى مه‌دالیاو خه‌ڵاته‌ كان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كاندا .