لقی رانیە: کۆبونەوەی مانگانەو چەند چالاکیەکی  ئەنجامدا

راگه‌یاندنی لقی رانیه‌:


سەرەتا لق لە سالی نوێدا، لە کاتی خۆی کۆبونەوەی مانگانەی ئەنجامداو باسی کاروچالاکیەکانی ناوچەکان و لق کرا، باسی کار لەگەل ئەوقاف و بەشداری لەگەل شاندی ئەمریکی دەستە خوشکی رانیە.


هەروەها لە نیوەی یەکەمی مانگی یەک لقی رانیە ئەم چالاکیانەی ئەنجامدا:-


یەکەم: بەشداری لق لە ئاشتەوایی نێوان هەردوو بنەمالەی فەرمان باویانی و حاجی عبدالرحمن مەسیفی، کە روداوەکە  بە رافیعە لە فرۆکەخانەی هەولێر رویدا بوو، خەڵکانێکی زۆر ئامادەی ئاشتەواییەکە بوون .


دوو: لێپرسراوی لق بە هاوەڵی مەلا عوسمان کارگێری لق هەستان بە ئاشتەوایی نێوان هەردوو بنەمالەی حاجی بایزو محمود بەرەکەیی، کە کێشەکی کۆنیان هەبوو، کە بە کۆششی هەموو لا کۆتایی پێ هات .


سێ: سەرپەرشتی کردنەوەی مزگەوتی برایەتی، بە هاوبەشی لێژنەی فەتوا، لە شاری رانیە کە هەر یەک لە بەرێز مه‌لا عبد الله و مه‌لا حه‌سه‌ن وتەیان تیادا خوێندەوە.


چوار:  بەشداری لق لە ئاشتەوایی نێوان هەردوو بنەمالەی کاک جمال شرناخی و کاک مه‌غدید کانی مازویی، کە بە کارەساتی پێککێشانی ئۆتۆمبێل دوو کەس گیانی لە دەست دابوو، بۆ لێبوردنەکە لە پیرەمەگروون مەراسیمێک رێکخرا، بە بەشداری کۆمەلێکی باش لە زانایان و پیاو ماقولان و خزمانی هەردوولا.