سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى: زۆرینه‌ى سوننه‌ى عیراق گه‌یشتووته‌ ئه‌و بڕوايه‌ى كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عیراق كۆتایيپێهاتووه‌

له‌ به‌روارى 6/8/2017 رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى به‌هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى ڕاپۆرتیكى شیكارى له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستى زانایانى ئاینى عیراق به‌ سوننه‌ و شیعه‌ له‌ سه‌ر گشت پرسى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكى ئه‌م ڕاپۆرته‌دا كه‌ بۆچى زۆرینه‌ى سووننه‌كانى عیراق رۆلێكى ئیجابى له‌ هه‌مبه‌ر گشتپرسی و ریفراندۆم ده‌نوێنن، و پێچه‌وانه‌ش زانا و كه‌سایه‌تیه‌ شیعه‌كان دژى ده‌وه‌ستنه‌وه‌، به‌رێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ده‌لێت: زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئاینى سوننه‌ى عیراق گه‌یشتووته‌ ئه‌و قناعه‌ته‌ كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عیراق كۆتایى پێ هاتووه‌، پێچه‌وانه‌ى كه‌سایه‌تى و مه‌رجه‌عه‌ ئاینیه‌كانى مه‌زهه‌بى شیعه‌، كه‌ پێیانوایه‌ هه‌نگاونانى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆییى هه‌یمه‌نه‌ و ده‌سه‌لاتیان له‌ ناوچه‌كه‌ لاواز ده‌كات بۆیه‌ دژایه‌تى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كه‌ن .


له‌به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا، به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به‌ به‌لاغى كۆتایى كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ده‌دات، كه‌ له‌ 12/7/2017 كه‌ پشتیوانى له‌ ئه‌نجامدانى گشتپرسی ده‌كات و داواش له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كوردیه‌كان ده‌كات له‌ پێناو سه‌رخستنى پرسی ریفراندۆم یه‌كرێزى نیشتمانى بپارێزن و كێشه‌ و گرفته‌ ناوه‌خۆیه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.


بۆ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ به‌ زمانى ئینگلیزى :


http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2017/08/kurdistan-independence-referendum-sectarianism.html


 


بۆ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى :


http://www.al-monitor.com/pulse/ar/contents/articles/originals/2017/08/kurdistan-independence-referendum-sectarianism.html