شارى مه‌ككه‌ى پيرۆز: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و شاندێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ئه‌قاف سه‌ردانى دكتۆر فه‌يسه‌ڵ ئه‌لغه‌ززاوى؛ ئيمامى حه‌ڕه‌مى پيرۆزى مه‌ككه‌ ده‌كه‌ن

ڕۆژى هه‌ينى 25/8/2017 لەشارى مەککەى پیرۆز؛ به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا گرتکى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان و شاندێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ئه‌قافى هه‌رێم، سەردانى ئیمامى حەرەمى مەککە؛ به‌ڕێز د.فه‌یسه‌ڵ ئه‌لغه‌زاوى ئیمامى حەرەمى پيرۆزى مەککەيان كردو بەگەرميه‌وه‌ پێشوازیان لێکرا. ئه‌مه‌و دیدارەکە بەئامادەبوونى زانایانى ئايينى وڵاتانى هیندى و جه‌زائیرى و پاکستانى بەرێوەچوو، تیایدا د.عه‌بدوڵڵا گرتکى دواى سڵاو وڕێز به‌ناوى شاندى كوردستان و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمه‌وه‌؛ سوپاسى پێشوازى گەرمى کردو لە وتەیەکدا روناکى خستەسەر پەیوەندى لەمێژینە و دێرینى گەلى کوردستان و عەرەبستانى سعودیە و ئاماژەیدا بە مێژووى خەباتى گەلى کوردستان هەر لەسەره‌تاى شۆڕشەکانى گەلى کورد تاوەکو ئێستا، شیکردنەوەیەکى ووردى بۆ بارودۆخى سیاسى و ئایینى پێکهاتەى کوردستان کرد و ئاماژەیدا بەو نەهامەتى و لەناوبردنەو شەهیدکردنى سەدان هەزار هاوڵاتى کورد لەسەر دەستى رژێمە یەک لەدوای یەکەکان، هەروەها ئەو زوڵمە زۆرەى کە لە گەلى کوردکراوە بە درێژاى قۆناغەکانى مێژوو. لەتەوەرێکى ترى وتەکەیدا ئاماژەیدا بە ریفراندۆمى 25 ئەیلولى ئەمساڵداو روونى کردەوە کە گەلى کورد وەک مافێکى ئایینى شەرعى کە خوای گەورە بۆ هەر گەلێکى داناوە دەیەوى لەژێر هەیمەنەى عێراق بێتە دەروە و گەلى کورخۆى بدات.


لەبەرامبەردا د. فه‌یسه‌ل ئه‌لغه‌زاوى ئیمامى حەرەمى مه‌ككه‌ی پیرۆز بەخێرهاتنى گەرمى حاجیانى کوردستانى کرد و داواى لەخواى گەورە کرد حەجى حاجیان قبوڵ بکات. دڵگرانى خۆی بەو نەهامەتیانەى گەلى کوردستانى برا دەربڕى و رایگەیاند هەر ستەمێک کەدەکرێ بەسەبر و ئارامگرتن دەگەیتە ئەنجام و داواشى لە گەلى کوردستان گرت کە بەئارامگرتن لەسەر ئەو زوڵمەى لێیانکراوە دەگەنە ئەو ئامانجەى کە هەوڵى بەدیهێنانى بۆ دەدەن و هیواى سەرکەوتنیشى بۆگەلى کورد خواست .


شايه‌نى باسه‌؛ شاندى باڵاى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم پێکهاتبون لە بەرێزان: لەبەرێزان د.دیار عزەددین جه‌بارى بەڕێوەبەرى گشتى كارگێڕی به‌ وه‌كاله‌ت و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لێژنه‌ى فه‌تواى حه‌ج.