ئۆباما مه‌سیحییه‌ یان موسڵمان؟

ماوه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتیانی ئه‌ مریكا گومانیان لادروست بوو ئاخۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌سیحییه‌ یاخۆت موسڵمان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێ‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی بروایان وایه‌ كه‌ باراك ئۆباما موسڵمان بێت رێژه‌كه‌ی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.له‌دواین راپرسیشداده‌ركه‌وتووه‌20%ی ئه‌مریكاییه‌كان له‌ بروایه‌ دان ئۆباماموسڵمانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه ندامانی پارتی كۆماریی ئه‌مریكا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا جین بساكی به‌ رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن له‌ كۆشكی سپی راگه‌یاند كه‌ باراك ئۆباما مه‌سیحییه‌ پابه‌نده‌ به‌ئاینه‌كه‌ی رۆژانه‌ش نوێژده‌كات، زۆرێكیش له‌ به‌ژداربووان نازانن سه‌رۆكه‌كه‌یان چ دیانه‌تێكی هه‌یه‌! راپرسییه‌كه‌ش ده‌رخستووه‌ كه ‌34%ی ئه‌ مریكاییه‌كان بروایان به‌راستی قسه‌كه‌ هه‌یه‌.

باراك ئۆباما كاندیدی دیموكراته‌كان بوو كه ‌توانی بێته‌ چل و چواره‌مین سه‌رۆك كۆماریی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، باراك حسین ئۆباما له ‌دایكبووی ساڵی 1961 له ‌باوكێكی كینیایی ره‌شپێستی موسڵمان كه ‌بۆ خوێندن هاتبووه‌ ئه‌مریكا دایكیشی مه‌سیحیی ئه‌مریكیه، پاش جیابوونه‌وه‌ی حسین ئۆباما له ‌ژنه‌كه‌ی خۆی باراك ئۆباما ته‌مه‌نی دوو ساڵ ده‌بێت لای دایكی ده‌مێنێته‌وه‌ دواتر دایكی ئۆباما شوو به‌ ئه ندازیارێكی نه‌وتی ئه‌نده‌نوسی ده‌كات سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا له‌و كاته‌ ته‌مه‌نی ئۆباما شه‌ش ساڵ ده‌بێت، له‌وێ‌ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ قوتابخانه‌یه‌كی كا پۆلیكی له‌ جاكارتای پایته‌خت دواتر ده‌چێته‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی له‌و قوتابخانه‌ ئیسلامیداخوێندنی ئیسلامی ده‌خوێنێت و سه‌ردانی مزگه‌وت ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا ژیانی ئۆباما جۆراو جۆر بووه‌ له‌گه‌ل چه‌ندین براده‌ری ئیسلام ومه‌سیحییی ئاشنا ده‌بێت، پاشانیش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.


ئۆباما پاش ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ندین بریارو هه‌نگاویی گرینگی نا له‌وانه‌ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو ده‌ستی پێكردوه‌ داخستنی به‌ندینخانه‌ی گوانتانامۆ كه‌ وێنه‌ی ئه‌مریكای له‌جیهان ناشیرن كردبوو، ئۆباما به‌پێچه‌وانه‌ی جۆرج بۆش سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ل جیهانی ئیسلامی كه‌ له ‌سه‌رده‌می بۆش په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ره‌و ساردبوونه‌وه‌ هه‌نگاوه‌ی نابوو، ئۆباما توانی به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌رنجی دونیای ئیسلامی بۆخۆی رابكێشێ‌ ئۆباما بریاریدا نوسینگه‌ی كاروباری ئاین و مه‌زهه‌به‌كانی جیهان له‌ كۆشكی سپی بكاته‌وه‌ راوێژكار بۆ خۆیان ده‌ستنیشان بكات له‌ ناو یشیان خاتوو (دالیاموجاهید)ی موسڵمان به‌ رچه‌ڵه‌ك میسری وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئیسلامی له ‌كۆشكی سپی به‌ حیجابه‌وه‌ ده‌وامی خۆی بكات، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌ زانكۆی قاهیره‌ له ‌میسر كه‌ تێیدا داوایی كرد لاپه‌ریكی نوێ‌ له‌نێوان جیهانی ئیسلامی وئه‌مریكا بكرێته‌وه‌ له‌ وته‌كانیدا باسی گه‌وره‌یی ئاینی ئیسلامی كردوو به‌ ئاینی پێكه‌وه‌ ژیان وه‌سفی كرد چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی بیرۆزیشی خوێنده‌وه‌، راشیگه‌یاند رێكخراویی قاعیده‌ و ئیسلام دووشتی لێك جیاوازنن ئه‌مریكا له ‌جه‌نگ دانیه‌ له‌گه‌ل ئاینی ئیسلام به‌ڵكو رێز له‌و ئاینه ‌ده‌گرێت.

سه‌باره‌ت به ‌دورستكردنی ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه‌ بریار وایه‌ له‌ شاری نیۆیۆرك له‌نزیك شوێنی باڵه‌ خانه‌ رووخاوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر دروست بكرێت ئۆباما رایگه‌یاند وه‌ك هاوڵاتییه‌ك وسه‌رۆكی ئه‌مریكا دورستكردنی ئه‌و مزگه‌وته ‌به‌ مافێكی موسڵمانه‌كان ده زانێت، چونكه‌ ئه‌مریكا باوه‌ری به‌سه‌ربه‌خۆیی ئاینی هه‌یه‌.


Badr.seid@yahoo.com