مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (156) أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ

ئه‌مرۆ دوشه‌ممه 8 - 1 - 2018 زانایه‌كی خاوه‌ن زانست و مه‌لایه‌كی به‌ناو بانگی ده‌ڤه‌ری ناحیه‌ی ته‌كیه و ئاغجه‌له‌رو قه‌ڵاسیوكه و شیخ بزینی جه‌نابی مامۆستا (محمد صالح بكر)ی گوندی مۆر خواده ناسراو به مه‌لا محه‌ممه‌دی سوركۆچی دوایی كرد .

شایانی باسه‌ مامۆستای كۆچكرد و ئه‌ندام بو له ‌ناوچه‌ی به‌رده‌قاره‌مانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و له ‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا به‌جێی هێشتین .

ئێمه‌ش به ‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانمان له لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ماته‌مینی خۆمان رائه‌گه ینین و سه ره‌خۆشی له خۆمان و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و بنماڵه‌ی مامۆستای ڕه‌حمه‌تی و زانایان ئه‌كه‌ین  و داواكارین له خوای میهره‌بان مامۆستا به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان و صدیقین و پیاوچاكان و ئه‌و خزمه‌ته دورودریژه‌ی بۆ بكاته توێشوی قیامه‌تی. امین .

 

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان

دوشه‌ممه 8-1-2018