باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد

رۆژی دووشه‌ممه‌ 8/1/2018 حاجی شێخ باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كارگێڕی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆچی دوایی كرد.


به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی مامۆستاو ته‌واوی خانه‌واده‌و كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین جێگای باوكی ره‌حمه‌تیتان به‌هه‌شتی به‌رین بێت، سه‌بووری ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بدات.