لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌

ئێواره‌ی ئەمرۆ سێشەممە بەروارى 2018/5/15 زایینى بەرامبەر بە 29شعبانى 1439کۆچى لیژنەى باڵاى بینینى مانگ بۆ دیارى کردنى یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆز لەوەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى کۆبووەوە، بەپشت بەستن بە بەڵگە شەرعى و زانستییەکانى بینینى مانگ و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتییەکانى سەر بەوەزارەتمان و لەبەر نەبوونى بەڵگەى شەرعى تایبەت بەبینینى مانگ، لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان رایدەگەینێ کە سبەینێ   2018/5/16 کەدەکاتە رۆژى چوارشەممە تەواو کەرى مانگى شەعبانە و رۆژى پێنج شەممە 2018/5/17 یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆزە.