مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئێوارەی دوێنێ ۳٠-٦-۲٠۱۸ زاناو خواناس و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد. به بۆنەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پرسەنایەک ئاراستەی زانایان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

خانەوادەی مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرت


زانایانی بەڕێزی ئایینی


وێڕای رازیبوون بەقەدەری ئیلاهی، ئێوارەی دوێنێ 30-6-2018 مامۆستا مەلا عبدالرحمان خدر وەرتی، کەسایەتی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی و زاناو خواناس و مودەریس کۆچی دوایی کرد.

 

خوالێخۆشبوو خزمەتێکی زۆری ئایینی ئیسلام و زانستە شەرعیەکان کردوەو لەڕووی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیشەوە خاوەنی هەڵوێست و دڵسۆز بووە، بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیەو کەلێنێکی دیاریشە لە ناوچەکە.


لێرەوە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی مەرحوم و خەڵکی وەرتەو باڵەکایەتی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری هەموو لایەک بدات و جێگەی مامۆستای رەحمەتیش بەهەشتی بەرین بێت.


انا اللە وانا الیە راجعون

 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


 ۱-۷-۲٠۱۸