هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا مسته‌فا قیرژه‌یی كۆچی دوایی كرد

مامۆستا مه‌لا مسته‌فا قیرژه‌یی مامۆستای ئایینی و كادیرێكی چالاكی یه‌كێتی زانایان كۆچی دوایی كرد.


مامۆستا مه‌لا مسته‌فا وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ به‌رده‌وامی و به‌ درێژایی ته‌مه‌نی له‌ خزمه‌تی مزگه‌وت و په‌یامی مینبه‌رو میحرابدا بوو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی 16 ساڵیش ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بوو.


به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی دۆست و ناسیاوو خزمانی مامۆستا ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و جێگای ره‌حمه‌تیش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


10/9/2018