به‌مه‌به‌ستی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و كاراتركردنی رۆڵی موڕشیدانی حه‌ج، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند مهرجو تێبینییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هاتووه، یه‌كێتی زانایان تێبینی له‌سه‌ر دوو خاڵا هه‌بوو، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی موڕشیدانی حه‌ج، كه نابێ له (30) كه‌متر بێت، پیشنیازی ئه‌وه كرا، كه ته‌مه‌ن دیاری نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك، كه به شێوه‌ی ره‌سمی بووه‌ته ئیمام‌و خه‌تیب، پێویسته هه‌موو ئیمیتازاتی ئیمام‌و خه‌تیبی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له ته‌جروبه‌ی ساڵانی رابردوو، بینیومانه زۆرێك له‌و موڕشیده گه‌نجانه شان به شانی مامۆستاكانی دیكه‌یان توانیویانه رۆڵێكی باش ببینن.
دووه‌م پێشنیاز له‌سه‌ر سه‌فه‌ری حه‌ج بوو، كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌سێك به موڕشید یان فهرنابهری ئیداری چووبێته سه‌فه‌ری حه‌ج، دووباره بۆی نییه به موڕشید بچێت، پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد، ئه‌مه بكرێته رێژه‌یی، كه دوو له سێی بۆ ئه‌وانه بێت، كه سه‌فه‌ری حه‌جیان به موڕشید نه‌كردووه، به‌شی یه‌كیشی بۆ ئه‌وانه بێت، كه پێشتر سه‌فه‌ریان كردووه، میكانیزمێكی واش له‌وێ هه‌بێت، كه سوود له یه‌ك وه‌ربگرن، ئه‌و شێوه‌یه‌ش له وه‌قفی سووننی عێراقیش ئیشی پێ ده‌كرێت.
|